منداڵێک لە چەمچەماڵ

تەلی “ریمۆت كۆنتڕۆڵ” چوو بە چاویدا و بە نەشتەرگەری رزگار كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، نەشتەرگەرییەكی “سەركەوتوو” بۆ منداڵێك لە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو كرا، كە تەلی ریمۆت كۆنتڕۆڵی یاریی منداڵان چوو بوو بە چاویدا.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویكردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە 29.12.2024 لە رووداوێکدا منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان تەلێکی ئاسن (ریمۆت کۆنتڕۆڵ)ی یاریی منداڵانە بەچاویدا دەچێت و دەگەیەندرێتە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، بەپەلە لەلایەن پزیشک و کارمەندانی سەنتەرەکەوە فریاگوزاری خێرای بۆ دەکرێت، دواتر دەبرێتە هۆڵی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید پێشڕەو، لەوێ دەستبەجێ لەلایەن دکتۆر ئەحمەد مجید شوانی، پزیشکی نەخۆشییەکانی چاو و تیمێك لە هاوكارە پزیشكییەكانی، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ دەکرێت، خۆشبەختانە هیچ گرفتێک بۆ بینینی دروست نەبوو، پاش ماوەیەک لە مانەوەی بە تەندروستییەکی باشەوە، نەخۆشخانەی جێهێشت”.

تەتدروستی چەمچەماڵ داوا لە دایکان و باوکان دەکات ئاگاداری زیاتری منداڵەکانیان بن، ئەو کەلوپەل و یارییانەی مەترسین بۆ سەر ژیان و سەلامەتیان، لێیان دووربخەنەوە لێیان، بۆ ئەوەی تووشی حاڵەتی نەخوازراو نەبن و ژیانیان نەكەوێتە مەترسییەوە”.

نەشتەرگەرییەکی شەش کاتژمێری لە سلێمانی بۆ کەسێك كرا و ...

نەشتەرگەرییەکی شەش کاتژمێری لە سلێمانی بۆ کەسێك كرا و لە مردن رزگار کرا