داواده‌كرێت له‌ به‌غدا به‌دواداچوونى بۆ بكه‌ن

هۆكارى خراپبوونى “لەتکە نۆک”ەکەى پشده‌ر ئاشكرا كرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر خراپبوونى ماده‌یه‌كی خۆراكى ئه‌م سه‌به‌ته‌یه‌ كه‌ له‌تكه‌نۆكه‌ له‌ سنوورى پشده‌ر راگه‌یه‌ندرا،، ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى داوا ده‌كات له‌ به‌غداوه‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ بكرێت.

رۆژى 26.12.2024، بەشی خۆراکی قایمقامیەتی قەزای پشدەرەوە بڵاویکردەوە، ئه‌و له‌تكه‌نۆكه‌ى له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ماده‌ خۆراكییه‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ پشده‌ر تێكچووه‌ و مێشووله‌ لێیداوه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی قسه‌یان كردووه‌ و بڕیاریانداوه‌ ئه‌م ماده‌ خۆراكییه‌ له‌سنووره‌كه‌ دابه‌ش نه‌كرێت.

كاسترۆ مه‌جید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، داواى كردووه‌ كه‌ كێشه‌ى خراپبوونى ئه‌م ماده‌ خۆراكیه‌ له‌ به‌غداوه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

كاسترۆ له‌ فه‌یسبووكه‌كه‌یدا ڤیدیۆیه‌كى چه‌ند فه‌رده‌ له‌ته‌نۆكێكیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و و ده‌ڵێت “پەیوەندیم به‌ بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سلێمانی کردووه‌ پێیان راگەیاندم كه‌ هیچ بەشە خۆراکێک ناتوانن بەبێ بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەش بکەن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ماوەیەکی زۆرە ئەم بەرهەمەیان بەدەست گەیشتووە به‌ڵام بەهۆی رەزامەندی نەدان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ نەیانتوانیوە لەکاتی خۆی دابەشی بکەن.

ئه‌م ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌ن داوا لە نوێنەرانی کورد لەبەغدا ده‌كات، بەداداچوون بکەن كه‌ بۆچی ئه‌م لەتكەنۆکه‌ کوالێتی خراپه‌ له‌و سنووره‌ دابەش دەکرێت، کە نرخەکی چەندین بەرامبەر کەمترە لە بازاڕدا.

به‌شه‌خۆراكى ئه‌م مانگه‌ له‌تكه‌نۆك و فاسۆلیاى له...

به‌شه‌خۆراكى ئه‌م مانگه‌ له‌تكه‌نۆك و فاسۆلیاى له‌گه‌ڵه‌