وێنەى کەرێک لەگەڵ وشەى پوچ کراوە بە تابلۆ و بووە بە "کەرپوچ"
پێشانگا جیاوازەکە لە سلێمانی کرایەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
دیوێکى دیکەى کۆمیدیا، ناونیشانى سێیەم پێشەنگاى هونەرى بەرزان سەعید گەوهەرە کە ئەمڕۆ لە شارى سلێمانیی کردییەوە و ئامادەبوان بە بینینى تابلۆکان پێدەکەنین و هەندێ جار توشى شۆک دەبوون.
ئەو هونەرمەندە لە بارەى پێشەنگا جیاوازەکەیەوە باسى لەوەکرد، بە 350 تابلۆى وێنە و وشە، هەوڵیداوە رستە و قسەکان لەگەڵ وێنە تێکەڵ بەیەکترى بکات و مانایان پێ ببەخشێت.
ئەو کەسانەى لە پێشەنگاکە ئامادەبوون، لە تابلۆکان رادەمان و هەندێ جاریش یەکێکیان بە بینینى وێنە و وشەیەک دەیدایە قاقاى پێکەنین.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح