ماراسۆن ئەنجام دەدرێت

سبەینێ چەند شەقامێکی سەرەکی هەولێر سێ کاتژمێر دادەخرێن

964+

توانا نەقی

سبەینێ رۆژی هەینی راکردنی بە کۆمەڵ (ماراسۆن) لە هەولێر ئەنجام دەدرێت و هاتوچۆش شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە بەو هۆیەوە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر چەند شەقامێک دادەخرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، سبەینێ 27.12.2024 ماراسۆن ئەنجام دەدەرێت لە شەقامەکانی چواردەوری پارکی سامی عەبدولرەحمان بەهۆیەوە لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی تاوەکو 10:00ـی بەیانی چەند شەقامێک دادەخرێت.

ئەو شەقامانەی کە بەهۆی ماراسۆنەکەوە دادەخرێت پێکاهاتوون لە:

– شەقامى 60مەتری بەرامبەر پەرلەمان تاوەكو رێگای موسڵ.
– سێڕيانى دارايی تا کوتایی شورەی پارک.
– شةقامى 40 مەتری رێگای موسڵ تاوەكو چوارڕيانى فيدڕال بەرامبەر هۆڵى سەعد عەبدوڵا.
– شةقامى زاگرۆس تا شەقامی 60 مەتری 

ئەو شەقامەنەی ئاماژەیان پێکراوە تەنها سایدی ناوەوە واتە تەنیشت پارک دادەخرێت هاتوچۆ لە سایدی دەرەوە ئاسایی دەبێت، بۆیە داوا لە شوفێران دەکەین لەکاتی ئاماژە پێکراودا ئەم شەقامانە بەکار نەهێنن و شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن، هاتوچۆ وا دەڵێت.

هەزار منداڵ بەشداریی ماراسۆنی هەولێر دەكەن

هەزار منداڵ بەشداریی ماراسۆنی هەولێر دەكەن