تۆماری خۆراک و منداڵ دەستپێدەکاتەوە

فۆڕمە کۆنەکە نەما؛ بە کارتی نیشتمانی بەشەخۆراک وەردەگیرێ

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ماوەی چەند رۆژێکە پلاتفۆرمی نوێکردنەوەی فۆرمی خۆراک بۆ هەر یەک لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین – واست، کاراکراوە و دەبێت لە ماوەی مانگێکدا، سەرجەم دانیشتووانی ئەو ناوچانە، زانیارییەکانی نێو فۆرمەکانیان لەرێگەی ئەو پلاتفۆرمەوە نوێ بکەنەوە.

زیادکردنی مادەی خۆراک و منداڵانی تازە لە دایکبووش بۆ سەر پلاتفۆڕمەکە و ماڵباتی خێزانەکان دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.12.2024، عادل حوسێن، بەڕێوەبەری بەشی خۆراک لە سایلۆی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، بەئامانجی رێکخستنی کەرتی خۆراک، وەزارەتی بازرگانی عێراق پلاتفۆرمێکی کاراکردووە و لە ئێستادا تەنیا لە دوو پارێزگا کارایە و بۆ ماوەی مانگێگ و پاشان پارێزگاکانی تری عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە دەگرێتەوەو دەبێت سەرجەم هاوڵاتیان عێراق، فۆرمەکانیان لەرێگەی ئەو پلاتفۆرمەوە نوێ بکەنەوە.

ئەو باسی لەوەکرد، پلاتفۆڕمەکە زانیاری کەسی خاوەن کارتی خۆراکی تێدا تۆمار دەکرێت و دوای تەواوبوونی سەرجەم رێکارەکان، لە ماوەکانی داهاتوودا شتێک نامێنێت بەناوی کارتی خۆراک، چونکە هەموو زانیارییەکان دەخرێتە سەر کارتی نشتیمانی و ئامێرێک بەبریکارەکانی خۆراک دەدرێت و لەو ڕێگەیەوە بەشەخۆراکی مانگانە بەهاوڵاتیان دەدرێت.

بەڕێوەبەری بەشی خۆراک لە سایلۆی دوزخورماتوو ئەوەشی وت، لە دوای سەری ساڵەوە هەر لەرێگەی ئەو پلاتفۆرمەوە، رێکارەکانی گواستنەوەی مادەی خۆراکی و تۆماری مردووان و ئەو منداڵانەی تازە لەدایک بوون و ساڵانێکە زیادکردنیان بۆ نێو فۆرمی بەشە خۆراکی مانگانەیان راگیراوە کارا دەکرێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

نەبوونی فۆڕمی خۆراک گرفتی بۆ دامەزراندن و نەوتیش دروست...

نەبوونی فۆڕمی خۆراک گرفتی بۆ دامەزراندن و نەوتیش دروستکردووە