بڕیاری قایمقامە

خانەقین نرخی گۆشتی یەک خست؛ بەرخ هەرزان بوو

964+
ڕاژان باجەڵان – خانەقین

دوای ئەوەی بەرز و نزمی لە نرخی گۆشت لەلای قەسابەکانی خانەقین بوو بە بابەتێکی بەرچاو، قایمقامی خانەقین نرخێکی دیاریکرد و بەسەر هەموواندا سەپاندی.

ئیتر نرخەکان بەم جۆرەیە؛
– گۆشتی بەرخ بە  17 هەزار دینار
– گۆشتی گۆلک بە ئێسکەوە بە 13 هەزار دینار
– گۆشتی گۆلک بەبێ ئێسک 16 هەزار دینار

ئەمڕۆ چوارشەممە 25.12.2024، جواد فەیزوڵا، قایمقامی خانەقین بە 964ی وت، پێشترم نرخی گۆشتی بەرخ لە خانەقین لە نێوان 18 بۆ 24 هەزار دینارە و گۆشتی گۆلک بە ئێسکەوە بە 16 هەزار دینار و بەبێ ئێسک بە 18 هەزار دیناربوو، لەگەڵ خراپی باری دارایی خەڵک پێویست بوو کە نرخەکان داببەزن و بب بە نرخی فەڕمی.

عەبدولعەزیز قەساب، نوێنەری قەسابەکانی خانەقینە و لە دوکانەکەیدا نرخە نوێیەکەی گۆشتی نوسیوە بۆ کڕیاران و بە 964ی وت، لە ئەمڕۆوە بڕیاری قایمقام دەبێت جێبەجێبکرێت، لەوە بڕیارەی دراوە نرخی گۆشتی بەرخ زۆرترین دابەزاندنی بەخۆیەوە بینوە، بە جۆرێک لە 24 هەزار دینارە بۆ 17 هەزار دینار دابەزیوە.

پاش بڕیارەکە بازاڕی قەسابەکان باشتر بووەتەوە و خەڵک زیاتر رویانکردووەتە کڕینی گۆشتی بەرخ و گۆلک، ئاسایشی ئابووری عێراقی بە هەماهەنگی لیژنەکانی قایمقامییەتی خانەقین رۆژانە بەسەر قەسابخانەکان دەسوڕێنەوە و لە کاتی تۆمارکردنی هەر سەرپێچییەک ئەوا سەرپێچیکار، تووشی سزای یاسایی دەبێت و لەوانەیە بگاتە داخستنی شوێنی کارەکەشی.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا