ژمارەیەک چەکدار کوژروان
بەفڕۆکەی جەنگی f16 بۆردومانی چەکدارانی داعـ*ش کرا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
هەردوو سنووری داقوق و زنجیرە چیای حەمرین بەفڕۆکەی F16 بۆردومان کرا و چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی داع٭ش کراوەتە ئامانج و ژمارەیەک چەکدارییش کوژراون.
عەقید محەمەد مەردان، بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتی داقوق بە 964ـی وت، “لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە زانیاری هەواڵگری هەبووە لەسەر جوڵەی چەکدارانی داع*ش لەسنوورەکە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد، لەدرەنگانێکی ئێوارەی ئەمڕۆوە فڕۆکەی جەنگی F16 ناوچەی وادی شای و زنجیرە چیای حەمرین بۆردومان کرا و تائێستاش فڕۆکە بەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕێتەوە.
وتیشی، لەبۆردومانەکەدا ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران و هێزەئەمنیەکان لەماوەکانی داهاتوو، دەگەنە شوێنی بۆردومانەکەو ژمارەی تەرمەکان و ناسنامەو کەرەستەی چەکدارانی داع*ش ئاشکرا دەکەن.
تادێت جموجۆڵەکانی چەکدارانی داع٭ش لەسنووری کەرکوک و داقوق و حەمرین بەتایبەت لەماوەی ئەم مانگەدا جموجۆڵەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیانکردوە، هێزەئەمنیەکان بەبەردەوامی ئۆپڕاسیۆن ئەنجام دەدەن بۆ بنبڕکردنی جموجۆڵەکانی چەکدارانی داع*ش.
پێداچوونەوە: توانا نەقی