لەسەر بودجەی خۆیان

شارەوانیی هیران رێڕەوێکی ئاوی 40 مەتری لە ناوبازاڕ دروست دەکات

964+

ژوولی عەدنان

شارەوانیی هیران جۆگەی ئاوەڕۆکان دەکاتە مەنهۆڵ و لە ناوبازاڕەوە دەستیپێکردووە، ئێستا 40 مەتری تەواوکردووە و مانگانە لەسەر نەسرییەی خۆی بەشێک لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەکەن.

فەرهەنگ روار. سەرۆکی شارەوانیی هیران بە 964ی وت، ”ئەو ئاوەی بەو جۆگەیەدا دەڕۆیشت ئاوەڕۆی ماڵان و دوکاندارانی ناوبازاڕەکە بوو، زۆر پیس بوو، ژینگەی ناوچەکەی تیکدابوو، بۆنیکی ناخۆشیشی لێدەهات”.

وتیشی، ”هەر جارەی بەشێک لە پڕۆژەکان ئەنجام دەدەین، چونکە لەسەر پارەی نەسرییەی خۆمان دەیکەین، مانگانە نزیکەی 3 ملیۆن بودجەی فەرمی فەرمانگەکەمانە، ئێمەش نزیکەی 2 ملیۆنی لێدەردەکەین و چارەسەری کێشەكانی پێدەکەین”.

”بۆ ئەو 40 مەترە هێشتا 200 هەزار دینار قەرزار ماوینەتەوە”، فەرهەنگ روار وای وت.

باسی لەوەش کرد، کە لەو 40 مەترەدا سێ مەنهۆڵیان دروستکردووە، وەک خۆی دەڵێت ”بۆ پاراستنی تەندروستی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان ئەوەی لە تواناماندابێت ناوەستین و دەیکەین، بەڵام داواشیان لێدەکەین پارێزگاری لێبکەن”.

هیران دەكەوێتە بناری چیای سەفین و تەنیا 21 كم لە سەنتەری شارۆچكەی شەقڵاوە دوورە، لە 18 گوند پێكهاتووە و 15 فەرمانگەی حكومی تێدایە، رێگای سلێمانی و رانیە بە هەولێر و شەقڵاوە دەبەستێتەوە.

چەند شەقامێک لە هیران قیرتاو دەكرێن

چەند شەقامێک لە هیران قیرتاو دەكرێن

لە بازگەی هیران دوو کەس بە 78 کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگ...

لە بازگەی هیران دوو کەس بە 78 کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران