وەرزى قەل و قازە

قەل و قاز دزەکەى چەمچەماڵ دەستگیرکرا

964+

وریا فەتاح

وەرزەکە، وەزرى قەل و قاز خواردنە، تۆمەتبارێکیش لە چەمچەماڵ ئەوەى بە فرسەت زانیوە و لەماوەى رابردوو قەل و قازى زیاتر لە 20 ماڵى دزیوە، بەڵام زیاتر بەردەوام نەبوو و لەسەر سکاڵاى هاوڵاتیان پۆلیس دەستگیرى کرد.

بەپێى راگەیەنراوى پۆلیسى سلێمانى، دوای ئەوەی زیاد لە 20 هاوڵاتی سكاڵایان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ تۆماركرد كە پەلەوەریان لە جۆری (قەل و قاز ) لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

دەشڵێت: بەسود وەرگرتن لە كامێراكانی چاودێری توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەندین قەل و قازی دزراودا.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى بە 964ـى وت،”ئەو کەسە بە شوێنێک و دوو شوێن نەوەستاوە، هەر شوێنێک قەل و قازى لێ بووبێت بەسەریداداوە و دزى لێکردووە”.

باسى لەوەشکرد، زۆربەیانى لەبازاڕدا فرۆشتووە و تەنیا چەند دانەیەکى جوانى و باشى لاى خۆى هەڵگرتبوو، ئەوانیش دەستیان بەسەرداگیراوە.

لە ئێستادا تۆمەتبار ( ش ، أ ، غ لەدایكبووی 1989 ) بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.

باران باری و خۆشخۆرەکان بۆ كڕینی قەل و قاز و كەڵەشێر ها...

باران باری و خۆشخۆرەکان بۆ كڕینی قەل و قاز و كەڵەشێر هاتوون