"پاشماوەی تەرمی منداڵان و ژنانی گەلی کورد لەخۆدەگرێت"

سودانی: دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ لە سەماوە خەبات و نەهامەتیمان بیردەهێنێتەوە

964+

شۆڕش قادری

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ لە بیابانەکانی سەماوە کە پاشماوەی تەرمی منداڵان و ژنانی گەلی کوردمان لە خۆدەگرێت، خوێنڕشتن و خەبات و نەهامەتی و بێسەروشوێنبوونمان بیردەهێنێتەوە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێکی بەزمانی کوردی بڵاوکردووتەوە و دەڵێت، “سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێک بەسەر نەمانی دڕندەیی بەعس و ستەمکاری لەسەر سینەی عێراقییەکان، بەڵام بەڵگەکانی تاوانە دڕندەکانی ڕژێمی پێشوو، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاشکرا دەبن و قەبارەی ئەو دڕندەییە دەگێڕنەوە، کە گەلەکەمان لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆریدا بەسەریدا هاتووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  “دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ کە پاشماوەی بێگەردی تەرمی منداڵان و ژنانی گەلی کوردمان لەخۆدەگرێت، لە بیابانەکانی سەماوە، کاروانی خوێنڕشتن و خەبات و نەهامەتی و بێسەروشوێنبوونـمان بەبیر دەهێنێتەوە، کە تێیدا گەلەکەمان لە ژێر دڕندەیی ڕژێمی ڕەگەزپەرستدا ئازار و مەینەتی دەچێشت”.

لە شاڵاوەکانی ئەنفالدا زیاتر لە 182  هەزار  مرۆڤی کورد بوونە قوربانی دەستی رژێمی لەناوچووی بەعس و دوای رووخانی رژێمی بەعس ناوبەناو گۆڕی بەکۆمەڵ لە بیابانەکانی سەماوە دەدۆزرێنەوە، دوایین جار و لە 22ـی ئەم مانگەش گۆڕێکی بەکۆمەڵی دیکە دۆزرایەوە، کە قوربانییەکانی ناو گۆڕەکە هەموو کوردن و لە شاڵاوەکانی ئەنفالدا زیندەبەچاڵ کراون.

سنووری پارێزگای سەماوە 270 سایتی لێیە (سایت رووبەرێکی گەورەی بیابانە)، کە هەر یەکێک لەو سایتانە چەندین گۆڕی بە کۆمەڵی تێدایە، بیابانەکانی سەماوە نزیکەی 150 گۆڕی بەکۆمەڵیان تێدایە.

زیاتر لە 250 کەسوکاری ئەنفالکراو لە بیابانێکی سەماوە شە...

زیاتر لە 250 کەسوکاری ئەنفالکراو لە بیابانێکی سەماوە شەو تا بەیانی نەخەوتوون

چوار رۆژە لە سەماوە کار بۆ هەڵدانەوەی دوو گۆڕی دیکەی بە...

چوار رۆژە لە سەماوە کار بۆ هەڵدانەوەی دوو گۆڕی دیکەی بەکۆمەڵ دەکرێ