ئاگرکوژێنەوەی بچوکن

50 مێگزەمین بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکانى بەرگرى شارستانیدا دابەشدەکرێن

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

لەسەر بودجەی وەزارەتی ناوەخۆ 50 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەی بچوک لە جۆرى مێگزەمین بەسەر هەموو بەرێوەبەرایەتییەکانی بەرگی شارستانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

700 لیتر ئاو و 100 لیتر فوم هەڵدەگرن

مقەدەم سەرکەوت کارەش، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان، بە964ـی وت،”لەپێشوودا ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە بچوکانە یارمەتییەکی زۆری بەرگری شارستانیان داوە لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکاندا بەتایبەت لە بازاڕ و شوێنە تەنگەکان و شەقامە خێرا و گشتییەکان و شوێنە سەختەکان”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، ئەو ئۆتۆمبێلانە چالاک و خێران، ئەو کێشانەى هەیان بوو لە کاتى ئاگرەکاندا بەم ئۆتۆمبێلانە دەتوانن چارەسەرى بکەن، بەتایبەت لە شوێنە سەخت و قەرەباڵغەکان، چونکە ئەو ئۆتۆمبێلانە دەتوانن بە زوویى بگەنە شوێنى رووداوەکە.

ئاشکراشى کرد، ئەو ئۆتۆمبێلانە تواناى هەڵگرتنى 700 لیتر ئاو و 100 لیتر فومیان هەیە.

“بەپێى ژمارەى دانیشتوان و قەبارەى گەورەیى شار و ئیدارە سەربەخۆکان، 50 ئۆتۆمبێلەکە بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکانى بەرگرى شارستانى ناوچەکاندا دابەش دەکرێن”، سەرکەوت کاڕەش واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سیستمی ئاگرکوژێنەوەی پێشکەوتوو لەناو بازاڕی زاخۆ دادە...

سیستمی ئاگرکوژێنەوەی پێشکەوتوو لەناو بازاڕی زاخۆ دادەنرێت