(وثائق اربیل فی عهد العثمانی)
ئیسماعیل بێشكچی لە هەولێرە و لە پای كتێبێكی نوێی لەگەڵ تیمەكەی خەڵاتكران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگاری هه‌ولێر رێزلێنانی تایبەتی پێشکەش بە تیمی كتێبی (وثائق اربیل فی عهد العثمانی) كرد، لە ناویاند نووسەری ناوداری تورك و دۆستی كورد ئیسماعیل بێشكچی.
رێوڕەسمی پێشوازی و رێزلێنانەكە ئەمڕۆ یەكشەممە 22.12.2024 لە دیوانی پارێزگا بەڕێوەچوو، تێیدا تیمی كتێبەكە بە سەرۆكایەتی توێژەر و نووسەری ناودار ئیسماعیل بێشكچی ئامادەبوون و رێزلێنانیان پێشكەش كرا.
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەرهەمی كتێبی (وثائق اربیل فی عهد العثمانی – بەڵگەنامەكانی هەولێر لە سەردەمی عوسمانی) دەرگا لە بەردەم ئه‌كادیمیست و مامۆستایانی زانكۆ و نه‌وه‌كانی داهاتووی كورد دەكاتەوە، تا ئه‌وانیش به‌رده‌وامی به‌و پرۆسه‌یه بده‌ن، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كە “ئیسماعیل بێشکچی به جۆرێك خزمه‌تی دۆزی كوردی كردووه، مه‌حاله نه‌وه‌كانی كورد له ئێستا و داهاتوودا مرۆڤدۆستی و دادپه‌روه‌ری ئه‌و له‌بیر بكه‌ن”.
بە گوێرەی راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، تیمی ئامادەكردنی كتێبەكە پێكدێن لە (ئیسماعیل بێشکچی، وەقفی ئیسماعیل بێشکچی، ئیبراهیم گوربووز، مەلامستەفا گویانی له دەزگای فامەر، بۆتان تەحسین بەڕێوەبەری کوردستان کرۆنیکەل، هێرش عومەر عەبدوڵا له زانکۆی سەڵاحەدین، حوسامەدین عەلی گلی له زانکۆی سەڵاحەدین، ئەحمەد مەعاز له دەزگای فامەر، محەمەد غەیاس له دەزگای فامر، هیلال چەلیک و سەردار ستار و ئەڤین هەورامی له کوردستان کرۆنیکەل).
كتێبەكە باسی چی دەكات؟
بە گوێرەی لێدوانی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو لە رێوڕەسمی ناساندنی كتێبەكە، كە ئێوارەی شەممە لە بۆنەیەكدا ئاماژەی پێدا، (بەڵگەنامەكانی هەولێر لە سەردەمی عوسمانی – وثائق اربیل فی عهد العثمانی) كتێبێكی دۆكیۆمێنتارییە و تایبه‌تە بە شاری دێرینی هه‌ولێر، كه به درێژایی مێژوو په‌رده له‌سه‌ر هه‌موو راستییه‌كان هه‌ڵده‌داته‌وه، به واقعیش هه‌موو ئه‌و بیانوانه ره‌تده‌كاته‌وه كه ناحه‌زان به مه‌به‌ست ویستوویانه ئه‌و خه‌سله‌ته سروشتی ومرۆییانه‌ی هه‌ول ێر بشێوێنن له پرسی ئاشته‌وایی و به‌یه‌كه‌وه ژیانی هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كاندا.
راگەیاندراوێكی پارێزگای هەولێر باسی ئەوە دەكات، كتێبەكە لەسەر ئەرکی پارێزگای هەولێر ئامادە و چاپ كراوە.
ئیسماعیل بێشکچی كێیە؟
لەدایکبووی 7.1.1939یە، لە ناوچەی ئیسکسلیپی لە نزیک پارێزگای کۆرم سەر بە چۆرووم لە توركیا، لە خێزانێکی تورک لەدایکبووە، پسپۆڕ و كەسایەتی و کۆمەڵناسێکی تورکە، کە ماوەیەکی زۆر تەنیا وەک غەیرە کوردێک ھەموو ژیانی تەرخان کردووە بۆ پشتیوانی لە دۆزی کورد لە تورکیا و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
بێشكچی لەسەر توێژینەوە و بەرهەمەكانی لە بارەی كۆمەڵگەی كوردی لە باكووری كوردستان (كوردستانی توركیا) 17 ساڵ زیندانی كراوە و لە چەندین زانكۆ لەسەر كار لادراوە.
لە کۆی 36 بەرھەمی بێشکچی، 32 بەرھەمیان لە تورکیادا قەدەغەبوون، تا ئێستا چەند بەرهەمێكیشی بۆ زمانی كوردی وەرگێڕدراون.