بەبۆنەی لەدایکبوونی مەسیح
رۆژی چوارشەممە لە کەرکوک پشووی فەرمییە
964+
شۆرش قادری
پارێزگاری کەرکوک بەبۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەر مەسیح، رۆژی چوارشەممەی لە پارێزگاکە کردە پشووی فەرمی.
نووسینگەی رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، “بڕیاردراوە بەبۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەر مەسیح، رۆژی چوارشەممە 25.12.2024 دەوامی فەرمی رابگیرێت لە سەرجەم فەرمانگەکانی کەرکوک و سەرجەم خوێندنگەکان”.
ئاماژە بەوەش کراوە، زانکۆ و پەیمانگەکان بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی وەرزی، لەسەر داوای سەرۆکی زانکۆکان.
نووسینگەی رێبوار تەها راشیگەیاندووە، ئەم پشووە پەیامێکی هاوپشتی و پێکەوەژیانە لە پێکهاتەکانی کەرکوکەوە لەگەڵ ئەم پێکهاتە رەسەنەی شارەکەیان.