لە دیمەشق
شەرع و فیدان کۆبوونەوە
964+
وریا فەتاح
وەزیرى دەرەوەى تورکیا و سەرۆکى دەستەى تەحریر شام لە دیمەشق کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەحمەد شەرع لە کۆشکی سەرۆکایەتی سوریا لە دیمەشقی پایتەخت، پێشوازی لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندی یاوەری تورکیا کرد.
تائێستا هیچ شتێک لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە نەخراوەتەڕوو، بەڵام ئەو سەردانە دواى ئەوە دێت کە لە دواى رووخانى رژێمى ئەسەد، چەندین شاند و لایەنى نێودەوڵەتى سەردانى دیمەشقیان کردووە.