دیمەنێکی ئەمڕۆی شاخی گۆیژە ... وێنە؛ 964+
ئیداره‌ى سۆران ساردترینیان ده‌بێت
ئه‌مشه‌و دوو پارێزگا و دوو ئیداره‌ى هه‌رێم ده‌كه‌ونه ژێر پله‌ى سفری سیلیزی
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مشه‌و دوو پارێزگا و دوو ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى هه‌رێم پله‌ى گهرمییهكانیان ده‌كه‌وێته ژێر سفری سیلیزی، سۆران یه‌كێك له‌و شوێنانه‌یه به‌ڵام له سێ شوێنه‌كه‌ى دیكه ساردترینیان ده‌بێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شاره‌زاى كه‌شناسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەمشەو (شەممه لەسەر یەکەشەممە) بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێرسفری سیلیزی لەناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەورامان و پێنجوێن و دەوروبەری و ئیدارەی راپەرین و ئیدارەی سۆران و بەشێک لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک لەدرەنگانی شەو بۆ کاتی بەربەیان ئەگەرى روودانی دیاردەی شەختە (زوقم)یان ده‌بێت و داروبەرد دەیبەستێت.
لەهەندێ ناوچەکانی تربەهۆی بەرزی شێ رێژەیی لە هەوادا ئەگەرى روودانی تەمی چڕ هەیە، مەودای بینین کەم دەبێتەوە پێویسته شۆڤێران لەکاتی لێخورینی ئۆتۆمبێل پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆبن .
ئه‌م شاره‌زایه پلەکانی گەرماى ته‌واوى پارێزگا و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆكانى بۆ ئه‌مشه‌و بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
– سلێمانی (3°-) پلەى سیلیزی
– هەڵەبجە (1°_) پلەى سیلیزی
– ئیدارەی راپەڕین (1°-)
– ئیدارەی سۆران حاجی ئۆمەران (7°-)پلەى سیلیزی
– هەولێر(3°) پلەى سیلیزی
– دهۆک (1°) پلەى سیلیزی
– کەرکوک (4°) پلەى سیلیزی
– گەرمیان (6°) پلەى سیلیزی
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كردووه كه رۆژانی یەکشەممەو دووشەممە و سێشەممە کەشێکی ناسەقامگیر روو لە هەرێمی کوردستان دەکات، لە هەندێ ناوچە ئەگەری نمەباران هەیە بە دیارنەکراوی دووشەممە لەسەر شێشەممە لەهەندێ ناوچەی هەرێم بەتایبەت ناوچه شاخاوییەکان ئەگەری تاوەباران هەیە .
كشتو‌كاڵى سۆران رێنمایی "رشاندنى زستانه" ده‌داته جوتیاران