لە گەرمیانیش چاک باریوە
کەشەکە بە باراناوى دەمێنێتەوە
964+
وریا فەتاح
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، بەڵام بەیانى دەگۆڕێت بۆ هەور و لەشەودا نمە باران دەستپێدەکاتەوە، لەگەرمیانیش لە پار زیاتر باریوە.
وەک ئەوەى کەشناسى بڵاوى کردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانى گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
لەبارەى کەشوهەواى سبەینێ یەکشەممەش ئەوە خراوەتەڕوو کە لە بەیانییەکەیدا ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە کاتەکانى ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی رۆژئاوا و باکوری رۆژئاوای هەرێم.
پێشبینیش کراوە، لە رۆژى یەکشەممەدا پلەکانى گەرما 1 تا 2 پلەى سیلیزى بەرز ببنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 4 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى
هەرچى کشتوکاڵى گەرمیانیشە بەم شێوەیە رێژەى بارانبارینى 24 کاتژمێرى رابردوو و کۆى رێژەى بارانى ئەمساڵى خستووەتەڕوو.