بەرگری شارستانی: ئامادەباشیمان کردووە

لە هەولێر باران زۆری بۆ هێنان تەلەفۆن بۆ 115 و 125 بکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

بۆ وەرزی زستان و گۆڕانی کەش و هەوا، بەرگری شارستانی هەولێر بە هاوبەشی تيمەکانی شارەوانی و تيمی وەڵامدانەوەی خێرایی پارێزگای هەولێر لە ئامادەباشیدان.

ئەمشەو هەینی 20.12.2024، بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئامادەباشی تیمەکانی راگەیاند.

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی باران بارین، زۆربەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و وا پێشبینی کراوە تا ئێوارەی رۆژی شەممە 21.12.2024 بەردەوام بێت.

بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە فەیسبووکی خۆی دەڵێ، ئامادەکاری تەواوی ئەنجام داوە بۆ هەر ئەگەرێگی نەخوازراو بە هەموو کەلوپەل و ئۆتۆمبێلەکانی لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودايە.

وە دەیانەوێت، ژمارەکانی بەڕێوەبەرايەتيیان 115 و 125 بۆ پەیوەندی کردن پێیانەوە بەکاربهێنن، ئەگەر هاتوو هاوڵاتيان و دانیشتووانی هەولێر و دەورووبەری، بۆ هەر حاڵەتێکی لە ناکاو و ڕووداوێکی نەخوازراو کە بەهۆی باران بارینەوە روودەدات.

بەفر و بارانەکە بەڕێوەیە و ئەمڕۆ دەستپێدەکات

بەفر و بارانەکە بەڕێوەیە و ئەمڕۆ دەستپێدەکات

لە کۆتا رۆژی پاییزدا شارەوانی مەخمور ئامادەکاری بۆ وەر...

لە کۆتا رۆژی پاییزدا شارەوانی مەخمور ئامادەکاری بۆ وەرزی بارانبارین دەکات