چوار وەزارەت و ئەنجومەنێک

با پشوو بێت؛ بانکی دوکان سبەی موچە دابەشدەکات

964+
ئەحمەد مستەفا

سبەی شەممە 21.12.2024، فەرمانبەرانی بانکی دوکان لە دەوام و ئەرکی خۆیان دەبن، بە گوێرەی خشتەی موچە فەرمانبەرانی چوار وەزارەت و ئەنجومەنی دادوەری کاتی وەرگرتنی موچەکانیانە.

بانکەکە لە بڵاوکراوەیەکی کورتدا، ئەمڕۆ هەینی 20.12.2024 دەڵێت، دەوامی بانک دەبێت تەنیا بۆ دابەشکردنی موچە ئەم شوێنانە.

بانکەکە مەبەستی، موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی، پەروەردە، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینییە، کە موچەی مانگی تشرینی یەکەم/ 10ی ئەمساڵیان بۆ خەرج کراوە.

خشتەی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، رۆژی سێشەممە 17.12.2024، دەست بەدابەشکردنی کرا و رۆژی دووشەممە 23.12.2024 کۆتایی دێت.

+964صورة من منصة (شبكة):