"کار بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەکەین"

لەتیف رەشید: پشتیوانی لە مافە رەواکانی ئێزدییەکان دەکەم

964+

شۆڕش قادری

لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق پیرۆزبایی جەژنی رۆژوو لە ئێزدییەکان دەکات و دەڵێت، بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی کە مافە رەواکانی ئێزدییەکان و کار بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەکات.

لەتیف رەشید لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، “بەبۆنەی جەژنی رۆژووەوە، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزدی دەکەین لە عێراق و جیهان و هیوای جەژنێکی پڕ لە ئارامی و ئاسوودەییان بۆ دەخوازین”.

‏دەشڵێت، “لەم بۆنەیەدا و لە هەموو بۆنەکاندا، هەمیشە پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ بەدیهێنانی مافە رەواکانی ئێزدییەکان و سەرجەم عێراقییەکان دووپاتدەکەینەوە و بەردەوام کار بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە دەکەین کە رووبەڕوویان دەبنەوە بەتایبەتی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان و کارکردنی ماندوونەناسانە بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی رفێندراوانی دیکە”.

مەزارگەی مەنانی ئێزدییەکان بە تەواوی تێکدرا

مەزارگەی مەنانی ئێزدییەکان بە تەواوی تێکدرا

سبەی سلێمانی بۆ جینۆسایدی ئێزدییەکان خولەکێک دەوەستێت

سبەی سلێمانی بۆ جینۆسایدی ئێزدییەکان خولەکێک دەوەستێت

لەمڕۆوە ئێزدییەکان بۆ ماوەى حەوت رۆژ بەشدارى لە جەژنى ...

لەمڕۆوە ئێزدییەکان بۆ ماوەى حەوت رۆژ بەشدارى لە جەژنى جەما دەکەن