بڕیارى دەستگیرکردن بۆ سێ تۆمەتبار دەرچووە
ژمارەیەک داری بڕاوە و مشارێک دەستیان بەسەردا گیرا
964+
توانا نەقی
لە سنووری مێرگەپان و دۆڵی جافایەتی مەفرەزەی پۆلیسی دارستان دەستیان گرتووە بەسەر چەندین داری بڕاوەدا لەگەڵ مشارێک بەڵام داربڕەکان دیارنەبوون و لەو ناوە نەماون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای گەڕان و پشکنینی وورد لەسنوری گوندی یاخسەمەر کۆمەڵێک داری سروشتی بڕاوە دۆزرانەوە کە ژمارەیان نزیکەی 50 دار دەبوو لەگەڵ مشارێکی دار بڕیندا ، سەرجەمیان دەستیان بەسەردا گیرا بەڵام هیچ کەسێک لە شوێنەکە نەبوو تۆمەتبار نادیار بوو.
دەشڵێت، ئەوان ناوەستن و بەدوای تۆمەتبارەکەدا دەگەڕێن و سزای دەدەن.
هەر دوێنێش لەلیەن پۆلیسی دارستانەوە لە سنووری ماوەت بەهۆی داربڕینەوە بڕیاری دەستگیر کردن بۆ سێ کەس دەرچووە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
ئەو کەسانەش هەستاون بە بڕینەوەی دارێکی زۆری تەمەن جیاواز کە سروشتی ناوچەکەیان شێواندووە.