دژی نەبوونی کارەبا و خزمەتگوزاری
دانیشتووانی گەڕەکی پەنجا عەلی لە کەرکوک ئاگریان کردووەتەوە و گردبوونەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەم درەنگانی شەوە دانیشتوانی گەڕەکی پەنجا عەلی لە کەرکوک گردبوونەتەوە و ئاگریان لەسەر شەقامەکە کردووتەوە وەک ناڕەزایەتییەک دژی بێ کارەبایی و نەبوونی خزمەتگوزاری.
لەلایەن بەپرسانەوە بەڵێنی ئەوەیان پێدراوە تاوەکو دوو رۆژی دیکە هەموو کێشەکانیان چارەسەر بکرێت.
سەڵاح ئەحمەد دانیشتوی گەڕەکی پەنجا عەڵی بە 964ـی وت، زیاتر لە مانگێکە کارەبای نیشتیمانیمان نییە، مانگێکە فەرمانگەی کارەبا محاویلەکەیان بردووە بۆ چاککردنەوە تاوەکو ئێستا نەیانهێناوەتەوە، بەم سەرمایە منداڵی بچوکمان هەیە پێویستیمان بە کارەبایە.
یوسف ئەنوەر خۆپیشاندەر بە 964ـی وت ، ئێستا لایەنی پەیوەندیدار پێیان وتوین دوو رۆژی دیکە چارەسەر دەکرێت، ئەگەر ناجارێکی دیکە شەقام دادەخەین.
پێداچوونەوە: توانا نەقی