بەرپرسێکی مادەی 140 وادەڵێت
“عەرەبی هاوردە سەرژمێری ساڵی 1957یان نییە و بە تەزویر بۆیان كراوە”
964+
كاروان ساڵحی- كەكوك
ناوی هەریەك لە گوندەكانی پەڵكانە و سەربەشاخ و خەرابە و شەناغەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە فەرمانگەی كشتوكاڵی كەركوك تۆماركراوە كە كێشەی موڵكداری لەسەرە و زەویەكانیش موڵكی عەرەبی هاوردەیە دوای لێكۆڵینەوە بەدواداچونی ئۆفیسی كەركوكی لیژنەی مادەی 140 و لیژنە تایبەتەكەی بەغدا دەركەوت ، گوندی خەرابە هیچ كێشەیەكی نییە.
بەرپرسێکی مادەی 140ـیش دەڵێت، “عەرەبە هاوردەكان بە تەزویر و فرتوفێل نوسراوی سەرژمێری ساڵی 1957 یان بۆ كراوە.
كاكە رەش سدیق بەرپرسی ئۆفیسی كەركوكی مادەی 140 بە 964ـی وت، “دوای ئەوەی سكاڵای جوتیارانی كوردی ناحیەی سەرگەڕانمان گەیاندە لیژنەی باڵای مادەی 140 لە بەغدا لیژنەیەك گەیشتە كەركوك بە ئامادەبونی جوتیارانی كەركوك، عەرەبی هاوردە و بەرپرسانی ئەمنی سەرگەران كۆبوینەوە، دەركەوت گوندی خەرابە هیچ كێشەیەكی بەرچاوی نییە تەنها شەڕفرۆشتنە لە لایەن عەربی هاوردەوە و هەروەها مافی خۆیانە برۆن زەویەکانیان بكێڵن، بەشێك لە زەویەكانی سێ گوندەكەی دیكە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای شۆرشی لەسەرە”.
وتیشی، “شتی نوێ دەركەوتوە عەربی هاوردە سەرژمێری ساڵی 1957ـی كەركوكیان هێناوە گوایە خەڵكی كەركوكن، بەڵام تەزویرە و بەفرتوفێل بۆیان كراوە چونكە سەرگەڕان پێشتر سەر بە كەندءنانەوەی قەزای مەخمور بووە نەك سەر بە كەركوك دوای 2003، وتیشی جوتیارانی كورد بڕیاری دادی فەرمیان هەیە بەڵام كشتوكاڵی كەركوك كاری پێ ناكات لەبەرامبەردا عەربی هاوردە بڕیاری دادی تەزویری هێناوە كشتوكاڵ كاری پێ دەكات”.
پیداچوونەوە: توانا نەقی