100 دۆلار لە هەشت ملیۆن تمەن نزیک دەبێتەوە
تمەنی ئێرانی زیاتر دابەزی و لیرەی سوریاش بەرزبووەوە
964+
شۆرش قادری
دوای رووخانی رژێمی سوریا، بەهای تمەنی ئێرانی بەرەوە داڕمان دەڕوات و لیرەی سوریاش لە هەڵبەز و دابەزدایە.
کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر، بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ هەر 100 دۆلار بە حەوت ملیۆن و 850 هەزار تمەن مامەڵەی پێودەکرێت بە حەواڵە و بە نەختیش بە حەوت ملیۆن و 700 هەزار تمەنە”.
“بەهای لیرەی سوری کەمێک بەرزبووەتەوە و هەر ملیۆنێک لیرە بە نزیکەی 305 هەزار دینارە، لەکاتێکدا دوێنێ نزیکەی 250 هەزار دینار بوو”، کەیفی خۆشناو وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، تا هێوربوونەوەی دۆخی سوریا دیار نییە و بەهای تمەنیش پەیوەندی بە لێدوانی بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەیە.