دوای رووخانی ئەسەد
گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەكان لە سوریا دەستیپێكردەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دوای رووخانی حكومەتەكەی بەشار ئەسەد، ئەمڕۆ یەکەم فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشقەوە هەڵفڕی، كە گەشتێكی ناوخۆییە و بەرەو حەلەب دەچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکەم فڕۆکەی مەدەنی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشقەوە بەرەو فڕۆکەخانەی حەلەب فڕی، ئەمەش یەكەم گەشتە لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراوی سوریا.
كەناڵی ئەلجەزیرە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکەم فڕۆکەی مەدەنی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقەوە بەرەو فڕۆکەخانەی حەلەب فڕی.
وەزارەتی گواستنەوە لە حکومەتی كاربەڕێكەری سوریا رایگەیاند، کار بۆ ئامادەکردنی فڕۆکەخانە مەدەنییەکان دەکەن، بۆ ئەنجامدامی گەشتەكان و كاركردنیش لو فڕۆکەخانەکانی حەلەب و دیمەشق بەردەوامە.
رۆژی 8.12.2024 حكومەتی بەشار ئەسەد لە سوریا رووخا و خۆیشی بەرەو روسیا هەڵات و ئێستا دەستەی تەحریری شام و هێزە هاوپەیمانەكانی بە سەرۆكایەتی ئەحمەد ئەلشەرع، حكومەتێكی كاتی و كاربەڕێكەریان دامەزراندووە تا هەڵبژاردن لەو وڵاتەدا دەكرێت.