دەستکرا بە دابەشکردنی موچەی مانگی 10

ئەم مانگە 191300 موچەخۆر لە رێگای هەژماری منەوە موچە وەردەگرن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌مڕۆ سێشه‌مه‌وه‌ 17.12.2024 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 10ـى ئه‌مساڵ ده‌كرێت و حكومه‌تیش ده‌ڵێت، ئەم مانگە 191 هه‌زار و 300 موچەخۆر لە رێگای هەژماری منەوە موچە وەردەگرن.

به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی حكومه‌تى هه‌رێم دروستیكردووه‌، بۆ موچه‌ى ئه‌م مانگه‌ 35 هه‌زار و 300 پێشمه‌رگه‌، 156 هه‌زار فه‌رمانبه‌رانى مه‌ده‌نى و 50 هه‌زار و630 مامۆستا، سووده‌مه‌ند ده‌بن و موچه‌ وه‌رده‌گرن.

دابه‌شكردنى موچه‌ به‌شێوه‌ى دیجیتاڵى به‌شێكی دیارى ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ى حكومه‌ته‌، ده‌ریخستووه‌ كه‌ له‌ مانگى نیسانى ئه‌مساڵه‌وه‌ تا مانگى تشرینی یه‌كه‌م ژماره‌ى وه‌رگرانى موچه‌ به‌ شێوه‌ى دیجیتاڵى و له‌ رێگه‌ى هه‌ژمارى من له‌ زیادبووندایه‌.

له‌ مانگى نیسان 25 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر، ئایار 50 هه‌زار، حوزه‌یران 75 هه‌زار، ته‌مموز 120 هه‌زار، ئاب 132 هه‌زار، ئه‌یلول 152 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر موچه‌يان وەرگرتووە و له‌مانگى تشرینی یه‌كه‌میش کە موچەکەی ئەمڕۆیە 191 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر موچه‌ وه‌رده‌گرن.

مامۆستایانى وانه‌بێژ یه‌كه‌م موچه‌ى گرێبه‌ستیان له...

مامۆستایانى وانه‌بێژ یه‌كه‌م موچه‌ى گرێبه‌ستیان له‌ سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو وه‌رده‌گرن

ئەمڕۆ موچەی مانگی 10 دابەش دەكرێت و لیستەكە لە هەژماری م...

ئەمڕۆ موچەی مانگی 10 دابەش دەكرێت و لیستەكە لە هەژماری من گۆڕاوە