سێ کەسی دیکە بریندارن
چوار کەس بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست دا
+964
شۆرش عەبدوڵا -هەولێر
ئەمشەو لە سنووری ناحیەی دیبەگەی نزیک هەولێر، رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب تۆیۆتا و بارهەڵگردا روویدا و لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان سپارد و سێ کەسیش بریندار بوون.
بەیار حەسەن نەجار، بەڕێوەبەری ناحیەی کەندێناوە، بە 964ی وت، رووداوەکە لە گوندی چەڵتووک لە سنووری دیبەگە روویداوە و چوار کەسی یەک خێزان گیانیان لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، راستەوخۆش تیمەکانی هاتوچۆ و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە”.
دیبەگە بە دووریی 35 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای شاری هەولێر، بە دووریی 42 کیلۆمەتریش دەکەوێتە رۆژھەڵاتی شارۆچکەی مەخمور.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا