لە ساڵانی رابردوو تۆقاوە و دەیەوێ مەترسییەکانی لافاو کەم بکاتەوە

سەرەڕای بێ بارانی شارەوانی هەولێر بەردەوامە لە دروستکردنی رێڕەوی ئاو

964+

شۆڕش قادری

هەرچەندە ئەمساڵ هەولێر پاییزێکی تاڕادەیەک وشکی بەڕێکردووە و تائێستا بارانێکی ئەوتۆ لەم ناوچەیە نەباریوە، بەڵام ئەزموونی رابردوو وایکردووە تیمەکانی شارەوانی بەردەوام بن لە رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی لافاو و رێڕەوێکی ئاوی دیکە لە گەڕەکی هەولێری نوێ دروست کرا.

لەسەرەتای پاییزی ئەمساڵەوە تا ئێستا، شارەوانی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاودێری و ئاوەڕۆی شارەکە، ژمارەیەک رێڕوەی ئاوـی لە گەڕەک و کۆڵانەکان دروست کردووە و لەو نوێترینیشیاندا لە گەڕەکی هەولێری نوێ رێڕەوێکی ئاوەڕۆ دروستکرا.

“ئەو رێڕەوانە بە ئامانجی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو و پێشگرتن لە کۆبوونەوەی ئاو لە کاتی باران باریندا لەلایەن تیمەکانی شارەوانی دروست دەکرێن”، کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر وای بە 964 وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تێچووی دروستکردنی ئەو رێڕەوە ئاویانە، لەسەر وەزارەتی کشتوکاڵ و پارێزگا و شارەوانی هەولێرە.

سەرۆکی شارەوانی هەولێر وتیشی، جگە لە دروستکردنی ئەو رێڕەوانە، ئەمساڵ چەندین بەنداو و پۆند لە دەورووبەری هەولێر دروستکراون کە ئەوانیش لە مەترسییەکانی لافاو کەم دەکەنەوە.

ساڵانی رابردوو لە هەولێر بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە چەند شوێنێک کۆبوونەوەی ئاو و لافاو دروست بووە و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا سەلامەت دەرچووە.

ئەو شوێنانەی لە هەولێر لافاوی تیادا دروستبووە

ئەو شوێنانەی لە هەولێر لافاوی تیادا دروستبووە

هێشتا باران نەباریووە هەولێر رووبەرووى لافاو دەبێتەوە

هێشتا باران نەباریووە هەولێر رووبەرووى لافاو دەبێتەوە