"سودانی رەزامەندە"

پارێزگاری کەرکوک: داوامان کردووە موچەی مامۆستایان بخرێتە بانکەکانی پارێزگاکەوە

964+

ژووری هەواڵ

پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، نووسراویان بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە داوایان کردووە موچەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی بخرێتە بانکەکانی پارێزگاکەوە و سودانییش رەزامەندی پیشانداوە.

ئەمڕۆ شەممە 14.12.2024، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق کردووە، بۆئەوەی موچەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی تەوتین بکرێت و بخرێتە سەر هەژماری بانکە حکومییەکانی پارێزگاکە.

خوێندنی کوردی لە سنووری پارێزگای کەرکوک نزیکەی 100 هەزار قوتابی لە 555 قوتابخانەدا هەیە، نزیکەی نۆ هەزار فەرمانبەر و مامۆستاش لە بەشەکەدا دەوام دەکەن.

مامۆستا و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک موچەکانیان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانە و ماوەی دوو مانگە موچەیان وەرنەگرتووە.

پێشتر چەندین جار ئەو مامۆستایانە لە کەرکوک گردبوونەوە و داوایان کرد بڕیاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری وەک خۆی جێبەجێ بکرێت  و موچەکانیان بگوازرێتەوە سەر بەغدا.

مامۆستایانی خوێندنی کوردی کەرکوک گردبوونەوە

مامۆستایانی خوێندنی کوردی کەرکوک گردبوونەوە