لە دەربەندیخان

دانیشتووانی سێ گوند لە گیرفانی خۆیان رێگای گوندەکانیان چاک کردەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

دانیشتوانی سێ گوند لە سنوری قەزای دەربەندیخان، لەسەر گیرفانی خۆیان رێگای گوندەکانیان نۆژەنکردەوە، کە بەھۆی بارانبارین و لافاو لەکەڵک کەوتبوون.

دانیشتووانی ھەر سێ گوندی سراو، کوێرەک و ناودێ سندوقێکی کۆکردنەوەی پارەیان ھەیە، بە داھاتی ئەو سندوقە ڕێگای گوندەکانیان نۆژەنکردەوە.

فەرمان عەبدولڕەحمان، دانیشتوی گوندی سراو بە 964ى وت،”بەھۆی باران و لافاوی ساڵانی رابردوو بەشێکی زۆری رێگای گوندەکانمان تێکچوبوو، چەند پردێکی سەر رێگاکە، بەھۆی پڕبوونەوەیان بە خۆڵ و خاشاک، گیرابوون و لەکاتی بارانباریندا ئاو دەھاتە سەر رێگاکە”.

“خەڵکی ھەرسی گوندەکە پێکەوە بڕیارماندا، پارەی ئەو سندوقەی مانگانە پارەی تێدەکەین، دابەشی بکەین و ھەرلایەکمان لە پشکی خۆمان رێگاکەمان نۆژەنکردەوە”، فەرمان عەبدولڕەحمان وای وت.

وتیشی، “بەھۆی کەمتەرخەمی لایەنی پەیوەندیدار و پشتگوێخستنی گوندەکان، ناچاربووین لەسەر گیرفانی خۆمان رێگاکە تێکەڵەڕێژ بکەین و ڕێکی بکەینەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە حەفارە و گەڵابە رێگاکەیان چاک کردووە، ھێشتا پێویستی بە رێکخستنی زیاتر ھەیە، بەڵام بەھۆی تێچووی زۆرەوە تەنھا ئەو شوێنانەیان چاک کردووە کە زۆر تێکچوبوو.

زۆربەی دانیشتوانی گوندەکانی سراو، کوێرەک و ناودێ ئاژەڵدارن و ناوچەکەشیان بەهۆی سروشتە جوانەکەیەوە بووەتە ناوچەیەکی گەشتیاری و رۆژانی ھەینی و پشوو خەڵکی زۆر رووی تێدەکات.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ئەو رێگایانەی بۆ گوندەکانی دەربەندیخان دەچێت چاکسازیا...

ئەو رێگایانەی بۆ گوندەکانی دەربەندیخان دەچێت چاکسازیان تیا دەکرێت

رێگەی دەربەندیخان - سیارە نۆژەن و فراوان دەکرێتەوە

رێگەی دەربەندیخان - سیارە نۆژەن و فراوان دەکرێتەوە

زیاتر لە مانگێکە سایدێکی شەقامی دەروازەی دەربەندیخان ...

زیاتر لە مانگێکە سایدێکی شەقامی دەروازەی دەربەندیخان ھەڵکەندراوە و جێھێڵراوە