لە هەولێر

بۆ یەكەمجار خوێندنی پارامێدیکی سەربازی لە عێراق و كوردستان دەستیپێكرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بە مەبەستی پێگەیاندنی پۆلێک پێشمەرگەی خاوەن بڕوانامە بۆ بەرەکانی مەیدانی سەربازی، بۆ یەکەمجار خوێندنی پارامێدیکی سەربازی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەولێر كرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 9.12.2024 رێوڕەسمی خوێندنی پارامێدیكی سەربازی لە هەولێر ئەنجامدرا،  كە بە چاودێریی وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان و بە سەرپەرشتی هێزەكانی ئەمریكا دەبێت.

لە رێوەڕەسمەكەدا وەزیری پێشمەرگە، وەزیری تەندروستی، پارێزگاری هەولێر و كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر و ژمارەیەك لایەن و كەسایەتی دیكە ئامادەبوون.

لە بۆنەكەدا وەك لە راگەیاندراوی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، جەخت لەسەر گرنگیی بواری پزیشكیی سەربازی كرایەوە، بە تایبەت بۆ هێزی پێشمەرگە و لەشکری دیسپلینکراو، هاوکات ئەوەش روونکرایەوە، کە ئەم لقە تایبەتمەندە پزیشکییە، خزمەتگوزاری پزیشکی لەسەرشانە بەرامبەر هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە سەربازییەکان لە کاتی جەنگ و ئاشتیشدا.

هاوكات هەر ئەمڕۆ پرۆسەکە بە شێوەی پراکتیکی تاقیکرایەوە.

خوێندنی پارامێدیکی سەربازی، لقێکی پزیشکییە کە پەیوەندی بە لێکۆڵینەوە لە شێوازەکانی خۆپاراستن و چارەسەرکردن بۆ پێشمەرگە و سەربازەکان لە كاتەكانی ئاشتی و شەڕدا ھەیە.

"پێویستە چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە خێراتر بكرێت"