وەزارەتى راگەیاندنى سوریا:

“موڵک و ماڵى خەڵک و دەوڵەت بپارێزن بەم زوانە حکومەتى نوێ دەستبەکار دەبێت”

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى راگەیاندنى سوریا بڵاوى کردەوە کە شەرەفمەندن بە تەواوکردنى ئەرکەکانیان و رێکخستنى پایتەخت، دەشڵێت: بەم زوانە حکومەتى نوێ دەستبەکار دەبێت.

وەزارەتەکە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە، هێزەکانمان شەرەفمەندن بە تەواوکردنی رێکخستنەوەی پایتەخت و پاراستنی موڵکی گشتی و حکومەتی نوێش بەزووترین کات دەست بە کارەکانی دەکات.

ژوورى ئۆپەراسیۆنى سەربازین لە راگەیەنراوێکدا داواى کردووە، دەبێت موڵک و ماڵى دەوڵەت و هاوڵاتیان پارێزراو بێت و هیچ کەس دەستدرێژیان نەکاتەسەر.

جەختیش کراوەتەوە، هەر کەسێک جا مەدەنى بێت یان چەکدار، دەستدرێژى بکەنە سەر موڵک و ماڵى خەڵک و دەوڵەت بە توندترین شێوە سزا دەدرێن و دەخرێنە زیندانەوە.

لاى خۆیەوە، قەیس رەمەزان ئەندامی نووسینگەی جێبەجێکار لە پارێزگای دیمەشق رایگەیاند کە کارکردنى بەڕێوەبەر و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى دیمەشق دەستیان کردووەتەوە بە کارکردن بۆ رایکردنى ئیش و کارى هاوڵاتیان.

ئەمە دواین قسەى ئەسەد بووە لە شەوى پێش کەوتنى

ئەمە دواین قسەى ئەسەد بووە لە شەوى پێش کەوتنى