بۆ ماوەیەکى نادیار

گەشتەکانى نێوان هەولێر و دیمەشق راگیران

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى هەولێر رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان هەولێر و دیمەشق راگیران.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى هەولێر بە 964ـى وت،”لەلایەن هێڵى فڕۆکەوانى شام وینگز ئاگادار کراینەوە کە هیچ گەشتێکیان نابێت لە نێوان هەولێر و دیمەشق”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، جارێ نازانن وەستانى گەشتەکان چەند دەخایەنێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە، رژێمى ئەسەد لە سوریا کەوت و ئۆپۆزسیۆن چووە ناو دیمەشقى پایتەختەوە و بەشارى سەرۆکیش رایکرد.

هیچ گەشتێکى فڕۆکەخانەى هەولێر نەوەستێنراوە

هیچ گەشتێکى فڕۆکەخانەى هەولێر نەوەستێنراوە