قەڵادزێ

دوو ماتۆڕسکیل خۆیان بەیەکداداوە و ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەست دا

964+

محەمەد عەلی ـ قەڵادزێ

لە رێگای گوندی گردەسپیان دوو ماتۆڕسکیل خۆیان بەیەکدا کێشاوە و شۆفێری یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و یەکێکیشیان بەسەختی بریندارە.

شوانە محمود، کارمەندی خەفەری نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە 964ـی وت، کاتژمێر 05:15 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ دوو بریندار گەیەنرانە نەخۆشخانەکەمان، یەکێک لەبریندارەکان گیانی لەدەستداوە و بریندارەکەی دیکەش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانیان کردووە.

وتیشی، هەردوو کەسەکە ماتۆڕیان پێبووە، بەرامبەر یەک هاتوون و خۆیان بەیەکدا کێشاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای توێکاری بۆتەرمی ماتۆڕسوارەکە لە نەخۆشخانەیی قەڵادزێ، رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە، تەمەنی 25 ساڵە، بریندارەکەش تەمەنی 16 ساڵە، هەردوکیان دانیشتووی قەڵادزێن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ماتۆڕسوارێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

ماتۆڕسوارێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا