لە حاجیاوا

بۆ یەکەم جار سیستمی ئاودانی ئۆتۆماتیکی جێبەجێکرا

964+

ژێوار خدر

ئیتر قەزای حاجیاوا سیستمی ئاودانی ئۆتۆماتیکی بۆ ناوچە سەوزاییەکانی قەزاکە بەکاردەهێنێت، و دەڵێت کاریگەری باشی لەسەر پەرەپێدانی رێژەی سەوزایی قەزاکە دەبێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی حاجیاوا رایگەیاند، لەسەر داهاتی شارەوانییەکە و بە بڕی 100 ملیۆن دینار، پرۆژەی دانانی سیستەمی ئۆتۆماتیكی بۆ ئاودانی ناوچە سەوزاییەكانی حاجیاوا جێبەجێكراوە.

دەشڵێت، لەم قۆناغەدا سیستەمەكە بەشێوەی ئۆتۆماتیكی لە شەقامی گشتیی دەروازەی شاری حاجیاوا دانراوە، كاریگەریی زۆر باشی لەسەر پەرەپێدانی ناوچە سەوزایی و جوانكاریی شەقامەكە دەبێت.

حاجیاوا خۆی بۆ باران ئامادە دەکات

حاجیاوا خۆی بۆ باران ئامادە دەکات