کەش و هەوا

ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمەچە هەور بەس باران نابارێت

964+

توانا نەقی

باسی باران بارین لە گۆڕێ نییە و تەنیا ئەوەیە ئەمڕۆ بە پێی پێشبینی کەش و هەوا ئاسمان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرماش جێگیرن و هەروەک دوێنێ دەبێت، سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئاسمان هەر نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبنەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە  5.12.2024
کەش/  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور .
پلەکانی گەرما /  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با /  لەسەرخۆ ( 5 –  15 ) کم/ک .
ئاراستەی با /  باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لەنێوان (  9– 10 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی  : 16 پلەى سیلیزى
دهۆک     : 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17  پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  18 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 10 پلەى سیلیزى
سۆران    :  16 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :   20 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى  05- 12- 2024