هەواڵەکان
ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دەستی بەسەردا دەگیرێت و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانیش بە چالاکی یادەکەیان کردەوە
964+
ژووری هەواڵ
بڕیارەكەی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی، بە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕی بێ سەرەتا، خەوی لە چاوی ئەو كەسانە زڕاندووە، كە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتایان هەیە و نازانن روو لە كوێ بكەن.
کرین و فرۆشتن بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان راگیرا
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستە تایبەتەكانە لە جیهان، لە كوردستانیش ژمارەیەكی زۆری ئەو چینە و توێژە هەن، هاوكات ئەمڕۆ 964 بایەخێكی زۆری بەو بۆنەیە داوە، هاوكات چەند چالاكی و بەرنامەیەك بۆ ئەو یادە هەبوون.
ماراسۆنێکی کورتمەودا بۆ منداڵانی ئۆتیزم و نابیست و ADHD ئەنجامدرا
موزیكە جیهانییەكان بە پیانۆ دەژەنێت و گلەیی لە نەبوونی نۆتەی برێل هەیە
وەزارەتی بارزگانیی عێراق داوا دەكات ئاردی سفری خۆمانە بەكار بهێنن و بۆ نان و سەموون و كولیچە و هەویركاری زۆر باشە.
"ئاردی سفری خۆمان بەكار بهێنن و هیچ ماددەیەكی كیمیایی تێدا نییە"
لەگەڵ ئەوەی گەشتیار شار و شەقامەكانی كوردستان پیس دەكەن و زۆر بە پاكوخاوێنییەوە پابەند نین، بەڵام ئەمە لای گەشتیاری ئەوروپی بەجۆرێكی دیكەیە، ئەوەتا سێ گەشتیاری بیانی هاتنە هەرێمی کوردستان و گەشتێکی شاخەوانییان بۆ چیای هەڵگورد ئەنجامدا، لە رێگەی گەڕانەوەشیان هەرچی پلاستیک و پاشماوەی قەراخی رێگەکە هەبووە. پاکیان کردووەتەوە.