لە ماڵەوە بێ گوێدانە رێنماییەکان
بە شێویەکی نایاسایی پەنیریان دروست دەکرد و دەستگیرکران
964+
ژێوار خدر
ماڵێک لە هەولێر بێگوێدانە رێنماییە تەندروستییەکان و بە شێوەیەکی نایاسایی بەرهەمی شیرەمەنییان دروستکردووەم، بەڵام خاوەنەکەی دەستگیرکرا.
قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر ئەمڕؤ سێشەممە 3.12.2024 رایگەیاند، لیژنەی پشکنینی قایمقامیەتی هەولێر دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشتووە، کە لە گەڕەکی بەختیاریی شاری هەولێر، ماڵێک بە شێوەیەکی نایاسایی و بەبێ گوێدانە یاسا و رێنماییەکان و جێبەجێکردنى مەرجە تەندروستییەکان، بەرهەمى شیرەمەنى وەک “پەنیر”یان دروستکردووە و رۆژانە لە بازاڕدا بەسەرهاوڵاتیاندا ساغیان کردووەتەوە، گەیشتوونەتە ماڵەکە و دەستیان بەسەر کەلوپەل و پێداویستیەکاندا گرتووە.
دەشڵێت، خاوەنى ماڵەکە بەپێى یاسا و بە فەرمانى دادوەر دەستگیرکراوە و رەوانەى دادگا کراوە بۆ وەرگرتنى سزایی یاسایی تاوانەکەى.