دڵشاد بە ماتۆڕێكەوە لە بازاڕی كەلارە

ناتوانێت لەسەر قاچەكانی بڕوات و سەختییەكانی ژیانی لە كۆڵ كردووە

+964
میلاد جەلال – گەرمیان

دڵشاد نوری، کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەتە، لە بازاڕی کەلار بە ماتۆڕێکی سێ تایەوە رۆژانە کارت دەفرۆشێت.

ھەر لە منداڵیەوە بەھۆی ھەبوونی کێشەیەک لە بڕبڕەکانی پشتی نەشتەرگەری بۆکراوە و توانای رۆیشتنی لەدەستداوە.

دڵشاد ھاوسەرگیری کردووە و ئێستا 42 ساڵ تەمەنیەتی، ماوەی 15 ساڵە بەوجۆرە بژێوی ژیانی دابین دەکات و کارتی مۆبایل دەفرۆشێت، پێشتریش چەندین کاری دیکەی کردووە.

رۆژانە لە بەیانی تا ئێوارە دێتە ناو بازاڕی کەلار، بە ماتۆڕە سێ تایەکەیەوە دەوەستێت و کارت دەفرۆشێت.

جگە لەوەی دەیەوێت کارێک بکات، ناچاری دەستی ھیچ کەسێک نەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا خەمی ژینگەیەتی و کیسەیەکی کردووە بە دەسکی ماتۆڕەکەیەوە و پاشماوەی ئەو کارتانەی دەیفرۆشێت، کۆی دەکاتەوە.

دڵشاد دەڵێت، ئەم کارەم ئەگەرچی قازانجێکی زۆری نییە، بەڵام دڵخۆشم کە پشتم بەخۆم بەستووە و کار دەکەم، موحتاجی دەستی کەس نابم.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

خاوەن پێداویستی تایبەتن و داهات بۆ نەخۆشخانەی نانەکەل...

خاوەن پێداویستی تایبەتن و داهات بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلی كۆدەكەنەوە