بەشێوەی تیروپشک
زیندانیانی سیاسی لە سلێمانی 492 پارچە زەویان وەرگرت
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ دووشەممە، شارەوانی سلێمانی زیندانیانی سیاسی شارەکەی کۆکردەوە و لە رێورەسمێکدا دەیان زەوی دابەشکرد بەسەریاندا.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، لە رێورەسمێکدا 492 پارچە زەوی بەشێوەی تیروپشک دابەشکردووە بەسەر زیندانیاسی سیاسیدا.
زەوییەکان لە ناوچەکانی فەرمانبەران، لاوان و سۆتکە لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەڵکەوتوون.
بەپێی ئاماری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و 157 زیندانی سیاسی هەن و نزیکەی 100 هەزار کەسیش موچەی شەهیدان و ئەنفالکراوان وەردەگرن.
بەپێی بڕیارێکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بڕیارە 11 هەزار و 141 پارچە زەوی بدرێت بە کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووش لە پارێزگای سلێمانی، بە شێوەی تیروپشک 416 پارچە زەویی نیشتەجێبوون بە سەر زیندانیانی سیاسیی سنووری سلێمانی دابەش کرا.