کەش و هەوا
ئاسمان ساماڵە و پێشبینی بارانیش ناکرێت
964+
توانا نەقی
هاوشێوەی دوێنێ لە ناوچەکانی هەرێم ئاسمان بە تەواوی ساماڵە و پلەکانی گەرماش جێگیرن هیچ ئاماژەیەکیش نییە بۆ پێشبینی بارانبارین.
بەشێ پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕؤ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەینێش بەهەمان شێوە دەبێت تەنیا لە چەند ناوچەیەک نەبێت دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور.
ئەمڕۆ دوو شەممە 2.12.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ ( 10 – 15 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 9– 10 ) کم دەبێت.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر :17 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 16 پلەى سیلیزى
دهۆک : 18 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 19 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 3 پلەى سیلیزى
سۆران : 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى