دۆخی سووریا ئاڵۆزە

سودانی و ئەسەد پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

964+

توانا نەقی

سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا ئەنجامدا و دواین پێشاهاتەکانی ناوچەکە و دۆخی ئێستای سووریایان تاوتوێ کرد.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەو پەیوەندیە تەلەفۆنەیەی نێوان سوودانی و ئەسەد سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە کە ئاسایش و سەقامگیری سووریا پەیوەسەت بە ئاسایشی عێراقیشەوە و کاریگەری دەبێت بەسەر ئاسایشی ناوچەکەوە بەشێوەیەکی گشتی.

دەشڵێت، ئامادەی هەموو شێوە هاوکارییەکی سووریان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گروپە چەکدارە توندڕەوەکان، ئەسەدیش جەختی لە هەماهەنگی و پەیوندی وهاوکاریەکانی نێوات هەردوو وڵات کردووتەوە.

عێڕاق هەموو سنوورەکانی لەگەڵ سووریا داخست

عێڕاق هەموو سنوورەکانی لەگەڵ سووریا داخست