لە سیتەک
داربڕین پێنج کەسى خستە زیندانەوە
964+
وریا فەتاح
بەهۆى داربڕین لە سنوورى سیتەک پێنج هاوڵاتى دەستگیرکران و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیرایەبەر.
پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە، لە پێناو ڕێگریکردن لە بڕینى دارى دارستانەکان و پاراستنى سروشت و ژینگە لە سنوورى سیتەک پێنج هاووڵاتى لەسەر بڕێکى زۆر دارى بڕداراو دەستگیرکران.
وەک باسى کردووە، مەفرەزەکانیان لە بنکەى پۆلیسى دارستانى سیتەک بەهاوبەشى لەگەڵ بەشى شارباژێڕو و بنکەى بەکرەجۆ، دەرچونێکیان بۆ گوندى وێڵە لە سنوورى سیتەک ئەنجامدا و توانیان پێنج کەس دەستگیربکەن کە چەندین دارى سروشتیان بڕیبوو.
ئاماژە بەوەشکراوە کە پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسانە رێکخراوە و رێکارى یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.