رێنمایی و سیمینار

لە هەڵمەتی 16 رۆژەی هۆشیاری و نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان

964+

ژوولی عەدنان

لە چوارەمین رۆژی هەڵمەتی 16 رۆژەی هۆشیاری و نەهێستنی توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان کۆمەڵێک سیمینار و چالاکی ئەنجامدران.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر کۆمەڵیک سیمیناری بۆ قوتابیانی قوتابخانەکانی سنووری شارەکە ئەنجامدا لەوانە ئامادەیی رێواس و سەربەنی و دەلال و کۆمەڵگەی شەهید فاخیر مێرگەسۆری و قوتابخانەی بنەڕەتی ئەختەری کچان لە کۆیە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سلێمانیش سیمینارێكیان لە ئامادەیی کاژاوی کوڕان ئەنجامدا و بە هاوکاری تیمەکانی رێکخراوی CDO بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەت و خێزان – سلێمانی هەستان بە دانان و بڵاوکردنەوەی رێنمایی بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی .

سومەیە سدیق وتەبێژی ریکخراوی CDOبە 964ـی وت” ئێمە وەک رێکخاروی CDO گرنگی بە هەموو تەمەنێک دەدەین بەبێ جیاوازی، چونکە منداڵی بچووکی مێینەش تووشی توندوتیژی دەبێت بەهەمان شێوەی گەنج و بەتەمەنەکان، هەر بۆیە بەبێ جیاوازی رێنماییان دەکەین”.

وتیشی لەم کەمپینە تەندا لە سنووری سلێمانی کاردەکەن بەڵام دەیانەویت بۆ چالاکی ئایندە رێنماییەکانیان بگەییە سەرجەم ناوچەکانی دیکەش.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی راپەڕینش سیمینارێکیان ڕێکخست بۆ کارمەندانی مەڵبەندی تەندروستی ڕاپەڕین رێکخست.

بە گشتی بابەتی سیمینار و بڵاوکراوەکان پەیوەستبوو بە یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و لێکەوتە خراپەکانی تۆڕەکانی پەیوەندیکردن لەسەر تاک و خێزان، گرنگی هەبوونی هێڵی گەرمی 119 بوو

"مۆبایل هۆكاری سەرەكییە بۆ توندوتیژی لە ناو خێزانەكان"

لە هەڵمەتی 16 رۆژەی هۆشیاری و نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژن�...

لە هەڵمەتی 16 رۆژەی هۆشیاری و نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان