نزیكه‌ى شه‌ش مانگى خایاند
قاچێكی كچه ته‌مه‌ن 9 ساڵه‌كه‌ى حاجیاوا راستكرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و كچه ته‌مه‌ن نۆ ساڵییه‌ى قه‌زاى حاجیاوا كه له‌كاتى له‌دایكبوونه‌وه قاچه‌كانى پێچه‌وانه‌بوون، له‌رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه یه‌كێك له قاچه‌كانى راستكرایه‌وه و بۆ قاچی دووه‌میشی له‌داهاتوودا كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
قاچه‌كانى ئه‌م كچه حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نى له‌دایكبوون بوو، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى له خێزانێكی كه‌مده‌رامه‌ته نه‌یانتوانیوه له بچووكییه‌وه كار له‌سه‌ر راستكردنه‌وه‌ى قاچه‌كانى بكرێت.
له مانگى ته‌مموزی ئه‌مساڵ گروپێكی خێرخواز له حاجیاوا، پێشتر كه‌مپینێكی كۆكردنه‌وه‌ى یارمه‌تیان بۆ به‌ڕێوه‌بردبوو، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌رێگه‌ى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه قاچه‌كانى راست بكرێته‌وه، دواى كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارییه‌كان له‌هه‌ولێر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجامدا.
ئاكام عه‌زیز، سه‌رپه‌رشتیارى كه‌مپینه‌كه له گروپی فریا گروپ به 964ـى وت، نزیكه‌ى شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى بۆ ئه‌نجامدرا و به چه‌ند قۆناغێكیش بۆى كرا، ئێستا قاچی راستى راستكراوه‌ته‌وه.
وتیشی “منداڵه‌كه به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستی دایه و تاوه‌كو ئه‌و قاچه‌ى كه راستكراوه‌ته‌وه ئاسایی نه‌بێته‌وه ناتواندرێت ده‌ست به راستكردنه‌وه‌ى قاچی چه‌پی بكرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، پێشتر كه پرسیاری خه‌رجیان بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه كردبوو بڕى 11 هه‌زار دۆلارى ده‌ویست، به‌ڵام ئه‌وان له‌رێگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆیانه‌وه پزیشكێكیان دۆزییه‌وه كه سێ هه‌زار و 500 دۆلار نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى بۆ ئه‌نجام داون و ده‌شڵێت “ئه‌و پاره‌یه‌ى كه خه‌رجكراوه ته‌نیا هه‌قى پێداویستییه‌كانى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بووه و پزیشكه‌كه‌ش هیچ هه‌قده‌ستێكی بۆخۆى وه‌رنه‌گرت”.
به‌پێی ئه‌و پێشبینییه‌ى كه پزیشكه‌كه به ئاكام عه‌زیزى وتووه، قۆناغى دووه‌مى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بۆ راستكردنه‌وه‌ى قاچی چه‌پی ده‌كه‌وێته وه‌رزى به‌هار، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه ته‌واو دڵنیا ده‌بنه‌وه كه ئاسایی بوونه‌وه‌ى قاچه راستكراوه‌كه‌ى یه‌كه‌مى.
باسی له‌وه‌شكردووه كه تاوه‌كو قۆناغه‌كانى یه‌كه‌مین نشته‌رگه‌رى منداڵه‌كه ته‌واو بووه، ئه‌وان وه‌كو تیمی فریا گروپ به‌رده‌وام چاودێری دۆخه‌كه‌یان كردووه و نزیکەی 15 جار گەشتیان کردووە بۆ هەولێر.