لە پەیمانگاو سەنتەرەکانى هەولێر

قوتابیانى خاوەن پێداویستى تایبەت ژەمى خواردنیان پێدەدرێت

964+

ژوولی عەدنان

لەمڕۆوە، خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سەنتەر و پەیمانگەکانی هەولێر ژەمەخۆراکی سووک وەردەگرن.

دێدەوان محەمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر بە 964ـی وت  ”بریاڕەکە لە ئەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجیکردن و ژەمە خۆراکی سووک لە نێوان نانی بەیانی و نیوەڕۆ کە پێکهاتووە لە پسکیت یان کێک و شەربەت پێشکەش بە قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەتی سنووری هەولێر دەکرێت ”.

وتیشی: بڕیارەکە تایبەتە بەو قوتابیانەی لە سنووری هەولێرن و لە سەنتەر و پەیمانگەکانیی خاوەن پێداویستی تایبەتن.

ئەم بڕیاڕە لە میانەی کۆبوونەوەیەکی نێوان یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر و دێدەوان محەمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی و پەیمان عەبدولکەریم بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی هەولێر، لەگەڵ بەڕێوەبەری سەنتەر و پەیمانگەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە خەرجی گیرفان و پاسی گواستنەوەی بۆ قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەتی سەنتەر و پەیمانگەکان دابین کردووە.

سەنتەرێکی نوێی ئۆتیزم کرایەوە

سەنتەرێکی نوێی ئۆتیزم کرایەوە

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی فریای سەرجەم منداڵانی بێ...

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی فریای سەرجەم منداڵانی بێسەرپەرشت ناکەوێت