لە قەزای شێخان
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لەسەر رێگای نەهدار بۆ قەزای شێخان رووداوێکی هاتوچۆ روویدا، کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
دڵشاد محەمەد وتەبێژی هاتوچۆی قەزای شێخان بە 964ـی وت، “رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەکانی BMW و هیۆندا تێکسون روویداوە و پێکیانداداوە”.
وتیشی، بریندارەکان تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 30 ساڵدایە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی شێخان کراون.
رێگای نەهدار دەکەوێتە قەزای شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆک.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری