شەقامێکی سلێمانی لەکاتی باران بارین _ وێنە: 964
هەڵشۆ زۆرترینە و دهۆک كەمترین
لە 12 كاتژمێری رابردوو چەند بارین باریوە؟
964+
ژوولی عەدنان
لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا ئاسمانی زۆربەی شارەکانی کوردستان هەورێکی چڕی هەبوو، لە هەندێک ناوچەش بارانی بەلێزمە باریوە، بەپێی تۆماری بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، بەرزترین ئاستی بارانبارین لە ناوچەی هەڵشۆ بووە کە 28.6 ملم باران باریوە و نزمترین ئاستی بارانبارینیش لە ماوەی ئەم 12 کاتژمێرە لە دهۆک بووە، کە 0.7 بوو.
بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم:
سلێمانى 6.0 ملم
دهۆک 0.7 ملم
زاخۆ 1.4 ملم
ئاکرێ 1.6 ملم
ئامێدى 1.0 ملم
بامەرنێ 5.0 ملم
بارزان 8.8 ملم
بازیان 7.0 ملم
دەربەندیخان 1.4ملم
حاجى ئۆمەران 15.4 ملم
هەلشۆ 28.6ملم
هەڵەبجە 2.2 ملم
کەلار 3.0 ملم
خانەقین 3.8 ملم
دوزخورماتوو 2.4 ملم
مانگێش 2.4 ملم
مەیدان 1.6 ملم
سۆران 2.0 ملم
پێنجوێن 3.8 ملم
مێرگەسوور 7.4 ملم
سیدەکان 1.2 ملم
چۆمان 15.0ملم