دیمەنی شاری کەرکوک _ وێنە: 964
لە کەرکوک
دوو دز بە ناوی تیمی سەرژمێریەوە شەش ملیۆن دیناری ماڵێک دەدزن
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دوو دز بە ناوی تیمی سەرژمێریەوە لە کەرکوک خویان دەکەن بە ماڵێکدا و سپرای بێهۆش بوون بە کاردەهێنن و پارەی ماڵەکە دەدزن.
سەرچاوەیەک لە نەهێشتی تاوانی عروبە بە 964ـی وت، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە 24.11.2024 دوو ژن بە ناوی تیمی سەرژمێریەوە و ئایپادیان گرتووە بە دەستیانەوە چونەتە ماڵێک لە گەڕەکی نەسڕی شاری کەرکوک و تەنها ژنێکی تێدا بووە، کاتێک چونەتە ناو ماڵەکەوە سپڕای بێهۆش بوونیان لە ژنی ماڵەکە داوە و دواتر بڕی شەش ملیۆن دیناریان دزیوە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.
سەرچاوەکەی 964 وتیشی، ماڵەکە لە نەتەوەی عەرەبن، ئەو دوو دزە رۆیشتوونەتە سەر ماڵەکە بە زمانی عەرەبی قسەیان کردووە.
تا ئەم ساتە تۆمەتبارەکان دەستگیرنەکراون، تیمەکانی پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە دەست کراوە بە پێداچونەوە بە کامێراکانی چاودێری ماڵانی گەڕەکەکە و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی