هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ دەستیپێکرد
خانەقین داواى کردنەوەی زانکۆیەکی حکومی دەکات
964+
ڕاژان باجەڵان – خانەقین
له خانه‌قین هه‌ڵمه‌تێكی واژۆ كۆكردنه‌وه ده‌ستپێكردووه و خه‌ڵكه‌كه ده‌یانه‌وێت زانكۆیه‌كى حكومى بۆ سنوورى قه‌زاكه‌یان بكرێته‌وه، بۆئه‌مه‌ش مامۆستایه‌كى زانكۆ و چه‌ند خۆبه‌خشێك به‌م كاره هه‌ڵساون.
هه‌ڵمه‌ته‌كه، سه‌ر لە بەیانی ئەمڕۆوە دووشەممە 25.11.2024 ده‌ستپێكردووه.
د. ئاسۆ لەتیف، راگری کۆلێژی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکانی خانەقین بە 964ـی وت، ماوەی چەند ساڵێکە لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە دامەزراندن بۆ دەرچوانی کۆلێژەکانی خانەقین ناکرێت چونکە دانیان پێنەناوە بەهۆی ئەوەی سێ کۆلێژی زانکۆکە کەوتۆتە پارێزگای دیالە.
وتیشی “ئێستا کاتی ئەوە هاتووە زانکۆیەک له خانه‌قین دابمەزرێت بۆیه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بڕیارە لە ماوەی داهاتودا شاندێک لە زانکۆی دیالە سەردانی کۆلێژەکانی خانەقین بکات و پاشان سەردانێکی وەزیری خوێندنی باڵا بکرێت بۆ تاوتوێکردنی هەل و مەرجەکانی دامەزراندنی زانکۆکە.
لایخۆشییه‌وه، نێچیروان حەکیم، یەکێک لە خۆبەخشەکان کە واژۆکان کۆدەکاتەوە بە 964ـی وت، خەڵکی خانەقین زۆر بە خۆشحاڵییەوە هاتوونەتە پێشوازی لەم هەڵمەتە و هەرچەنده ئەمڕۆ یەکەم رۆژە بەڵام ناونوسین زۆرە.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه 964 له مامۆستاكه‌ى زانكۆ ده‌ستى كه‌وتووه، حکومەتی هەرێم سەرجەم کۆلێژەکانی بە کەلوپەلەوە خستۆتە ژێر دەستی ئەم پڕۆسەیە بڕیاری جیاکردنەوەی داوە لە زانکۆی گەرمیان، بەمەبەستی گەیشتن بە ئامانج و لە بەرامبەردا داوای ئەوە دەکرێت کە تەواوی میلاکی کۆلێژەکان بخرێنە سەر حکومەتی ناوەند بە گواستنەوەی راژه‌شەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن