"دانانی پیاڵە چا لەسەر کتێب کفرە"

“تکایە داوای کتێب لە لەتیف هەڵمەت مەکە”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لەگەڵ سەردانت بۆ کتێبخانەکەی شاعیر و نووسەری ناودار لەتیف هەڵمەت، دەتوانیت بەدڵی خۆت کتێب بخوێنیتەوە و گفتوگۆیەکیش بکەیت، بەڵام بۆت نییە داوای هیچ کتێبێک بکەیت.

پەیامنێری 964 لەگەڵ شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی  لەدۆخی تەندروستی لەتیف هەڵمەتیان پرسی و لە ماڵەکەی پێکەوە دەمەتەقێیان کرد، کاتێک چوونە کتێبخانەکەیان بینیان بە گەورەیی نوسیویەتی “تکایە داوای کتێب مەکە”.

لەتیف هەڵمەت بە پەیامنێری 964ـی وت، “ئەگەر براکەم هات دوو کتێبی برد و خوشکەزاکەم چوار کتێب و پورزایەکم وتی، کتێبت داوە بە براکەت و ئامۆزاکەت، دەی منیش دەمەوێت، ئەو کات هەموو رەفەکانم بەتاڵ دەبێت، چەندین کتێبم کە داوەتە کەسێک بیخوێنێتەوە، نەیهێناوەتەوە و منیش ناتوانم ماڵ بە ماڵ بەدوای کتێبەکانم بگەڕێم”.

وەک خۆی باسی دەکات کتێبەکانی بە رۆژ و دوو رۆژ نەکڕیوە و هەموو تەمەنیەتی و چەندین جار رێگای دووری بە پێ بڕیوە تا پارەی پاسەکەی بداتە کتێب و پەشیمانیش نییە و نایەوێت ئەو رەنجەی بەبا بچێت و دەشڵێت، هەندێک کە کتێبیان بردووم چایان لەسەر خواردووەتەوە و ئەمە بۆ من کفرە”.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

لەتیف هەڵمەت: چوومە ناو تەنورەکەوە تۆزێک ترسام، دوو ما...

لەتیف هەڵمەت: چوومە ناو تەنورەکەوە تۆزێک ترسام، دوو مانگیشە لە ماڵ نەهاتوومەتە دەرەوە